قوربانی

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1643 بینین
ئاو شایەرە و
ئاوازێکی شاد دەخوێنێ.
 
با بۆ شاباش
دەست دەباتە نێو بسکی دار.
 
لەم نێوەدا گەڵایەک قوربانی دەبێ!