زوو بە بولبول شیوەنی گوڵ چاک بگێڕە و گوێ مەدە
نیوەچڵە
        لە کتێبی:
            هەوارگەی دڵان
        بەرهەمی:
                سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
        
             1 خولەک
             1375 بینین
        
        
    زوو بە بولبول شیوەنی گوڵ چاک بگێڕە و گوێ مەدە
گەر عەدووی بادی سەحەر هەڵکا بە شووت و شاتەوە
شیوەنت وەک شادمانی وایە با ترست نەبێ
شیوەنی گوڵ خار دەبارێنێ بە سەر ئەعداتەوە
شیوەنی پاییزە هۆی دڵ پێ خۆشی و کەیفی بەهار
خۆت بە مەعزوور دامەنێ چاو نێ بە ڕێگەی کاتەوە
سەد پەڕەی پڕ خوێنە سەفحەی خاتری پڕ مەینەتم
هەم بە دەس هیجرانی یار و هەم بە دەس سەرهاتەوە
گوڵ گوڵە داوێنی ئامالم بە قەترەی خوێنی دڵ
یار لە من شاهید تەڵەبکارە بە سەد ئیسباتەوە
ڕازی شیرینی زەمانی وەسڵە تاهیرناسناوی ئەدەبی میسلی زەهر
ئەی خودا چ بکەم بە دەستی تاڵیەکەی ئەوقاتەوە