غەوسی ئەعزەم شاهبازی ئەوجی عولیا هیممەتێ
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1036 بینین
غەوسی ئەعزەمناوی تایبەت شاهبازی ئەوجی عولیا هیممەتێ
قوتبی عالەم سەرفەرازی تاجی عوزما هیممەتێ
من لە دۆسان دوژمنیم بینی و گوڵم لێ بوو بە خار
دۆستی حەق ڕەحمێ، گوڵی گوڵزاری زەهرا هیممەتێ
من لە ڕاستی کەوتمە گێجی کەجڕەوی ئەبنائی دەور
ئەی خەلاسی بەخشی هەر ئەعلا و ئەدنا هیممەتێ
من فەریبی زاهیری شیرین و ڕۆحی تاڵ ئەخۆم
ئەی بە باتن شەربەتی هەر دەرد و سەودا هیممەتێ
گەر نەکەی هیممەت سەر و سامان و هەستیم چوو بە باد
ئەی سولالەی ئەتهەری یاسین و تاها هیممەتێ
تۆ حەیاتبەخشی بە ئیسقانی ڕزیوو و من ڕزیو
فەیزی ئەنفاست وەکوو شەخسی مەسیحا هیممەتێ
تۆ سەفابەخشی دڵی تاریک و من دڵ پڕ خەفەت
مانگی بورجی مەکرەمەت شەمسی تەجەللا هیممەتێ
تۆ تەبیبی نێودڵی ئێستەش بە ئیزنی زاتی حەق
سا شفابەخشی دڵی پڕ دەرد و هیوا هیممەتێ
غەم مەخۆ تاهیرناسناوی ئەدەبی کە سوڵتان مەعدەنی بەخشایشە
ئەی سەخا وەک هەوری ڕەحمەت بێ تەقازا هیممەتێ