بێ تۆیی
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
3170 بینین
شەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ. شەوێک دووریی لەگەڵدا بێ،
درێژترە لە سەختەڕێی لە دایکبوون هەتا مردن. ئەوە چرام کوژاندەوە، چاوم وێک نا، هەموو دونیام،
فەرامۆش کرد،
ئەوە خەوتم. بەڵام چ بکەم، خۆ هەر شەو نا،
خەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.
درێژترە لە سەختەڕێی لە دایکبوون هەتا مردن.
فەرامۆش کرد،
ئەوە خەوتم.
خەوەکانم پڕن لە تەنیایی من و بێ تۆیی تۆ.