82- ئینفیتار

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  429 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) هەرگا کە عەزمان قەڵەشا،

2) کاتێکیش ئەستێران وەرین،

3) هەر دەمێکیش زەریا تەقین و لێک دران،

4) هەر ساتێکیش گۆڕستان ژێر و ڕوو کران،

5) هەموو کەسێ پێدەزانێ چەی پێش خست و چەی بەجێ هێشت.

6) ئەی بنیادەم! چی تۆی لەحاند پەروەرندەی بەخشندەت بادی هەوا کرد؟

7) ئەوەی کە دروستی کردی و ئەندامەکانی وێخستی و ڕێکی کردی.

8) بە هەر شکڵێکیش خۆی ویستی، دەری خستی.

9) هەرگیز ئەمەو نایەتە بیر؛ بەڵکوو ئێوە پرسینەوەو لا دەرەوە.

10) [وەل ئەوەشا] چەند پاسگرتان بەسەرەوە.

11) خاوەن ڕێزن، نڤیسارن؛

12) لە هەر کارێ ئێوە دەیکەن، ئاگەدارن.

13) بێ گومان ئاکارچاکەکان لە خۆشیدان.

14) بەدکارانیش جەهەندەمین.

15) ڕۆژی ژمار دێنە ناوی.

16) ناشتانن خۆی لێ ببوێرن.

17) کو زانیوتە ئەو ڕۆژی ژمار چییە؟

18) هەمیسان تۆ کوت زانیوە ڕۆژی ژمار چتۆیە؟

19) ڕۆژێکە کەس بۆ کەسی تر هیچ شتێکی لەدەست نایە و ئەوێ ڕۆژێ فەرمان هەر فەرمانی خوایە.