حەبیبا کاغەزی تۆ پەیغامی یاری هێنا
لە کتێبی:
دیوانی ویساڵی
بەرهەمی:
ویساڵی (1902-1973)
2 خولەک
893 بینین
حەبیبا کاغەزی تۆ پەیغامی یاری هێنا
بۆ عاشقانی مەجلیس قیسەی دڵداری هێنا
لە سایەی حەمدی باری مەکتووبی یاری غاری
بۆ عەندەلیبی مسکین مژدەی بەهاری هێنا
دنیا هەموو بەجارێ پڕ بوو لە شەوق و شادی
نامەی ڕەفیقی جانی دەفعی خوماری هێنا
ئەم نامە خۆش بەیانە وەکوو نەسیمی سوبحی
بۆ کوبکەهایی حەپسی بۆیی گوڵزاری هێنا
یەکبارە مەستی مەی بووین لە خۆشی کاغەزی تۆ
بۆ بەزمی ئێمە ئێمشەو نافەی تەتاری هێنا
بەزمێکی خوسرەوانە بگرین بەکەیف و شادی
شیرین شەراب و موتریب مزمار و تاری هێنا
موتریب بیڵێ هەوایێ، مەیخانە سازە ئێمشەو
ساقی بۆ بەزمی ئێمە، بادەی گوڵناری هێنا
ساقی بدە شەرابێ، موتریب لێدە ڕوبابێ
دڵا بێنە کەبابێ، مەستوورە ناری هێنا
ئەی دڵ وەکوو سولەیمان شایی بکە لە خۆشیان
هودهود لە شاری سەبا نامەی نیگاری هێنا
ڕۆژی ویسالە ئیمڕۆ شەوی هیجران بەسەرچوو
بۆ ئەم مەقامە یارم ماهی ڕوخساری هێنا
دەمێکە دڵ نەخۆشە لە دووری ڕووی حەبیبان
بە ماچی لێوی ڕەعنا شیفای بیماری هێنا
زەمانی عەیش و نۆشە، چەمەن سەیرانی خۆشە
یارم بەناز و عیشوە، گوڵی بێ خاری هێنا
ویساڵیناسناوی ئەدەبی مژدە ئەمشەو، لە بەختی چاکی پاکت
سەیری کە زوڵفی لادا، دولبەر عوزاری هێنا