ئەی مەزهەری لوتف و کەرەم و ڕەئفەتی مەعبوود

بۆ شێخ بابە عەلی
لە کتێبی:
دیوانی ناری
بەرهەمی:
ناری (1874-1943)
 2 خولەک  567 بینین
ئەی مەزهەری لوتف و کەرەم و ڕەئفەتی مەعبوود
ئەی گەوهەری بەحری شەرەفی ئەحمەد و مەحموود
ئەی تازە نیهالی چەمەن و گوڵشەنی مەقسوود
یاڕەببی نەبێ بازی خەیاڵت لە خەتەردا
سەییادی هونەر بێ، لە موقاماتی سەفەردا
ئەی گەنجی گرانمایە لە بۆ میللەتی کوردان
دەرمانی شیفا بەخشی هەموو عیللەتی کوردان
ئەی دافیعی دەرد و ئەلەم و زیللەتی کوردان
یاڕەببی نەبێ زاتی ڕەئووفت لە مەلا لا
بێ بەهرە نەبێ جیسمی لەتیفت لە جەلا لا
ئەی خاک و غوباری قەدەمت تاجی سەری من!
ئەی سورمە لە بۆ بینشی چاو و بەسەری من!
ئەی شاهی ڕوخت ڕەونەقی بازی نەزەری من
پەیوەستە ڕەفیقت مەدەد و لوتفی خوا بێ
هەم سوحبەتی تۆ، زومرەیی ئەربابی وەفا بێ
بەغدا کە وەکوو میسرە ئەتۆ یووسفی سانی
وریا بە نەوەک یاری عەزیزێ بە نیهانی
بتخاتە ئەنێو مەکر و فسوونێکی زوبانی
ئاشوفتە نەبێ نەزمی خەیاڵت بە خەیاڵێ
یاڕەببی نەبی بەند و گرفتاری جەماڵێ
ناریناسناوی ئەدەبی نییەتی لایقی تۆ نەزم و سوپاسی
قابیل نییە بەغداناوی تایبەت درەوی قووتی بە داسی
زیبا نییە دیبا ڕوخی بگری بە پەڵاسی
ئەی مەردمەکی دیدە لە بۆ فەرشی کەلامت
خۆزگەم بە کەسێ حازرە بو شەهدی کەلامت