میوانی تۆم ئەم ئێوارە تۆ بزانە بە یەکجار
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
722 بینین
میوانی تۆم ئەم ئێوارە، تۆ بزانە بە یەکجار
ماچم ئەوێ، ماچم ئەوێ، سەیرانێکی بێشمار
داوا ئەکەم، مەقسو دەکەم! نیگایەکی گەرم و گوڕ
دەم بخەرە ناوی دەمم دەس پێ بکەین بۆس و کەنار
لە باخاتی حوسنی سینەت بە موحیبەت پێم عەتا کە
دوو لیمۆی تازە ڕەسی نازەنینی نەزاکەتدار
لەم دەعوەتە با فرسەت بێ، بێ تۆ بی و خوا ڕەقیبانم
با سەراسەر خۆ لە قوڕ نێن، سەر و دامان تا بە خوار
باکت چییە مەزڵوومناسناوی ئەدەبی ئەمڕۆ ئەم دەعوەتە هەر بۆ تۆیە
بخۆ بخۆ! نەفست کوێر کە لە چیمەن و باخ و گوڵزار