چەپکە هەڵبەست

لە کتێبی:
تریفەی هەڵبەست
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  821 بینین
تا پەست نەبی، تا تەنیاییت دڵ نەکا دەربەست
کە زستان هات، دەستێ بەرە بۆ دیوانەکەم
من ئەوساکە، نەسرینەکەم لە چەپکێ هەڵبەست
کام گوڵ جوانە، بۆ ژوورەکەت پێشکەشی ئەکەم