حکایەتێکی کورت و موختەسەر
ئیقتیساد
لە کتێبی:
دیوانی مەزڵووم
بەرهەمی:
مەزڵووم (1916-1955)
1 خولەک
546 بینین
حکایەتێکی کورت و موختەسەر
بۆتان بەیان کەم بیخەنە دەفتەر
وەکوو شانامە هەر شەو لە لایە
بیخوێننەوە لە لای مەلایە
باسی ئیقتیساد ئەکەم بەرادەر
گرتنی نەفسە نە وەکوو زەرەر
داهاتی خۆمان با بخۆین چاکە
سنعاتی وەتەن دروست و پاکە
کڵاشی خۆمان سەراپا پەڕۆ
بیکەرە پێت و خێرا پێی بڕۆ
کەوشی یەمەنی بۆ پیاو موناسیب
جاش کەوشێ بکڕە بۆ پیاوی کاسب
لە خوری و مەرەز، پۆشاک و بەرگت
بازاڕت گەرم با دووربێ مەرگت
دۆشاوی باسوق ئەنواعی حەڵوا
خۆشاوی شەربەت مەدە بە خورما
شەرابمان دۆشاو، مێوژە خۆڵاوە
فڕێیدە چایی و ئەسبابی قاوە
ئیقتیساد بکە هەر بخۆ سەبیل
جگەرەت نەوێ گوێ مەدە بە فیل
مەکڕە شقارتە بە پارە و قڕوش
ئەستێ هەڵگرە تاوێکی بۆن خۆش
کە پنەکم خوری هی مەڕی ناوجار
نامەوێ پاڵتۆی بیلادی و بولغار
باسی ئیقتیساد گەر بکەم بەیان
قەڵەمی مەزڵوومناسناوی ئەدەبی بۆم نایەتە ژوان