تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار
لە کتێبی:
دیوانی عارف عورفی
بەرهەمی:
عارف عورفی (1896-1961)
1 خولەک
543 بینین
تاکوو کەی ڕیسوا بین ئەی کوردی بێچارە و هەژار
دەستەئەژنۆ دابنیشین دەردەدار و لێو بەبار
تاکوو کەی هەروا بمێنین - - - - - - -دەقی نائاشکرا
ئاخۆ دێ ڕۆژێ ببینم نەگبەتی بەرتان بدا
چاوت بگڵۆفە درەنگە کاکی خۆم هەڵسە لە خەو
زووبەزوو خەرمانت شەن کە تێپەڕی وەختی درەو
زۆر دەمێکە دەردەدار و بێکەسە دایکی وەتەن
ڕۆڵەکانی غیرەتێ هەڵسن بچن چارەی بکەن
حەیفە دایکێ کوڕ لە باوەشیا بەخێو کا پێ گرێ
پێگەیی وەختێ لەجێی چاکە نقورچی لێ گرێ
بالفعلعەرەبی دایکت ئەبینی وا لە ماڵێ ڕووت و قووت
کۆرپەکانی ئاخۆ توخوا غیرەتت ڕۆژێ بزووت
ڕاستت پێ بێژم بەکار نایە حەدیسی ما و مەن
خاکی پاکت هەڵسە ڕزگار کە لە دەستی ئەهریمەن
ئارەزووتان بێ لە ئادارا نەمێنێ هیچ نیفاق
یەک وجوود و یەک دڵ و یەک ڕوویە بۆ ئیتیفاق
کێتان ئاگاتان لە کێیە قەومەکەت زۆر برسییە
سەعی و کۆششتان درۆیە غایە بۆ سەر کورسییە
شەرق و غەرب کەوتوونە کەشفی ماهـ و خۆر جەددی سەما
تازە نەوجوانانی ئێمە وان لەدەوری ئەلف و با