خەڵقینە ئەمڕۆ هەڵەبجە خۆشە
ڕەشبەڵەک
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
1 خولەک
660 بینین
خەڵقینە ئەمڕۆ هەڵەبجەناوی تایبەت خۆشە
ژن و پیاو سەرمەست هەموو بێ هۆشە
ئەم مەستییانە هی شەراب نییە
گەر ئەتانەوێ عەرزتان کەم چییە
جاهێڵانی قیت ژنانی پڕجۆش
بە جارێ هەموو هاتوونە خرۆش
دەست وەشاردن و مەمک هەڵگوشین
ماچ و موچ کردن سەر گۆنا گەزین
دوو لێوی کاڵی مەمک بۆن کردن
دەست فلیقان و چپە بۆ کردن
وەلحاسڵ هەر یەک بە ئارەزووی خۆی
خەریکە یەکێک تەفرەدا بۆ خۆی
هیچ فەرق نییە لە قەوم و لە خێش
نێر بێ یا مێ بێ هەر ئەیداتە پێش
وەڵامی ئافرەت:
گوێ بگرە شاعیر ئەمە جوابمانە
لۆمەمان مەکەن گونای مێردمانە
ئێمە جڵەومان بە دەس پیاومانە
هەر چی ئەفەرمووی لە بەر چاومانە
ئیزنمان ئەدەن ئەچین هەڵپەڕین
لە ناو ڕەشبەڵەک خۆش خۆش دەس گرین
تەماشا بکەن بڵێن جوانە
ژنی فڵان کەس خاسی هەمووانە
چەند زەریفە هەم نازەنینە
جوان و بە شەوکەت زوڵف عەنبەرینە
ئەگریجە قرتاو برۆ کەوانی
بە شەوکەت ڕوخسار ماهی تابانی