حیلمییە غەمبارە داییم مەیلی سەربانان ئەکا
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
1 خولەک
553 بینین
حیلمیناسناوی ئەدەبییە غەمبارە، دائیم مەیلی سەربانان ئەکا
حەز لە یار و سوحبەتی سەحرا و کۆڵانان ئەکا
هێندە سووتاوە بە نازی عەشقی یاری زۆر جوان
سووڕەسووڕی دێ وەکوو تەییارە هەر دەوران ئەکا
شێت نییە زۆر عاقڵە ئەمما وەها بۆی دەست ئەدا
گێل و کەڕ بێ دائیم خۆی کەڕ و نادان ئەکا
حەب و دەرمانی گەلێ زۆرە ئەبەد فایدەی نییە
ڕۆژ و شەو گەر بێ شرینقە لێ نەدا ئەو ژان ئەکا
حیلمیناسناوی ئەدەبییە غەمبار، هەژارە، بێکەس و بێ مەلجەئە
پیس و پۆخڵ هەر لە باجی ئامینەناوی تایبەتی مامان ئەکا