بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان
لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
1 خولەک
2074 بینین
بە شەو لە لادێ بە ڕۆژ شارسان
هاوین و زستان پاڵتاو لەسەر شان
بێ خوێندەواری مێزەر لەسەر سەر
هێشتوویەتییەوە ڕیشی ڕەش و پان
خاوەنی ئەرزە و باغیشی زۆرە
ئەگەڕی بۆ سواڵ لە ناو کۆڵانان
هەر کەس بزانێ شیکاری مەتەڵ
وریا و زیرەکە لە ناو نیشتمان