ئەستێرەت کز بوو لە ئاسمانا

لە کتێبی:
دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
بەرهەمی:
شێخ محەممەدی حیلمی (1909-1985)
 1 خولەک  777 بینین
ئەستێرەت کز بوو لە ئاسمانا، گەوادی شاران
کلکت نۆز ناکا لە دیوەخانا، وەک جاری جاران
خۆ تۆ شەرتت کرد جارێ تر نەچی، هەی سەر قوڕاوی
کاتێکمان زانی ئێوارە چوویتۆ، تەڵاق گواوی
نازانی ئەلە زۆر بێ حەیایە، هەر وەک ئەسپی تۆڕ
با شقارتەکەت تۆ لێ نەدایە، کوری - - -دەقی نائاشکرا
گێژی بادەی بەنگ وەک وەستا هاشم، هەی قەرەچناخ
سمێڵ و ڕیش و برۆت بتاشم، - - - - -دەقی نائاشکرا