هەندێ دەست خەڕۆ دووی غوروور کەوتن
لە کتێبی:
خەیام بە کوردی
بەرهەمی:
گۆران (1904-1962)
1 خولەک
835 بینین
هەندێ دەست خەڕۆ، دووی غوروور کەوتن،
هەندێک شوێن کۆشکی پڕ لە حوور کەوتن؛
کە پەردە لاچوو ئاشکرا ئەبێ
ئەمانە لە تۆ ئێجگار دوور کەوتن!
خیام:
قومی ز گزاف در غرور افتادند
جمعی ز پی حور و قصور افتادند
معلوم شود چو پردهها بردارند
از کوی تو دور دور دور افتادند