ئەو کۆشکەی جێگا کەیفی جەمشید بوو
لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
1 خولەک
39 بینین
ئەو کۆشکەی جێگا کەیفی جەمشید بوو
ئاسک تیا ئەژی و مام ڕێویش بێچوو
بەهرام کە گۆڕی ئەکرد بە کباب
گۆڕ گرتی خۆی و مرد و بەسەرچوو