بەهارێکی تەڕ گوێ کانی و ئاوێ
لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
1 خولەک
44 بینین
بەهارێکی تەڕ گوێ کانی و ئاوێ
لەگەڵ چەند شۆخێ باڵا لاولاوێ
چەند خۆشە بەزمی ئێمە و مەی و یار
دوور لە مزگەوت و کەنیشتە تاوێ