لەسەر گوڵاڵە شەونمی نەورۆز
لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
1 خولەک
63 بینین
لەسەر گوڵاڵە شەونمی نەورۆز
مەی و دەنگخۆشی ئافرەتێکی قۆز
دوێنێ بەسەرچوو خۆش بێ یا ناخۆش
ئەمڕۆکە خۆشە ڕۆژێکە پیرۆز