لە جەرگەی زەوی تا لووتکەی زوحەل

لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
 1 خولەک  2 بینین
لە جەرگەی زەوی تا لووتکەی زوحەل
یەک یەک نهێنی دنیام کردۆ حەل
هەر مەکر و فێڵ و گرێکوێرەیەک
هەمووم کردەوە، ما گرێی ئەجەل