شەونم، وەنەوشە بۆیە پاڵ ئەخا

لە کتێبی:
چوارینەکانی خەیام (وەرگێڕانی شاڵی)
بەرهەمی:
ئەحمەد شاڵی (1924-1977)
 1 خولەک  3 بینین
شەونم، وەنەوشە بۆیە پاڵ ئەخا
ئەو لەشە ڕووتەی بەر شەماڵ ئەخا
گوڵخونچە بۆیە سەر بەرزە دایم
سەرپۆشی شەرم سەر ڕووی ئاڵ ئەخا