خاوەنی هەر پاش و پێش و ناوەڕاست
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
165 بینین
خاوەنی هەر پاش و پێش و ناوەڕاست
تۆ کە هەر خۆتی بە چەوتی، یا بە ڕاست
پێم بڵێ: سیحر و جن و شەیتان چ بن؟
خێر و شەڕ، قازانج و بازاڕێکی کاست؟!