خۆت ئەڵێی: برسین و ئێوەش ڕووت و قووت

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  93 بینین
خۆت ئەڵێی: برسین و ئێوەش ڕووت و قووت
من ئەدەم پێتان لیباس و جووت و قووت
چەندی پرسیارم بکەن، هیچ کەم نەکەم
چش بزر ناکەم لە نابووت و لە بووت!