کێ لەباتی کێ، ئەسووتێنی جەزا؟
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
157 بینین
کێ لەباتی کێ، ئەسووتێنی جەزا؟
ڕەنگە قانوونی عەدالەت وا بکا؟
هەرچی من بیکەم، یەکێ تر بیخوا
هەر کەسە بۆ خۆی خوایێک بێ، خوا!