من لە یار و یاوەران و نازکان بێگانە خۆم

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  183 بینین
من لە یار و یاوەران و نازکان بێگانە خۆم
پێ بە دەرگانەی شەماڵ و، جێگە ئاگرخانە خۆم
دڵ بە سۆز و سینە پڕ ئاهم، لە دووری دۆستان
وا پەڕاگەندەی زەمانم، بێکەس و تاقانە خۆم
تۆ لە تەلعەتدا وەکوو باخی بەهەشتی، جیلوەدەر
من لە ناڵین و خرۆشا، مورغی گوستاخانە خۆم
دائیرەی گریە و خرۆشم، مەرکەزێ وێران ئەکا
شین و قوڕپێوانمە، سەر پڕ خمی خومخانە خۆم
ئەی خودا، مردم لە تاوی عیشوەیی باڵای یار
تۆ شەهەنشاهی عموومی، سائیلی دەرگانە خۆم
بۆ نیاز و بەزم و ڕەزمی گەردشی مەیخانە تۆ
پڕ غەم و، ماتەمزەدە و، گەردنکەچ و مەستانە خۆم
کولبەیی بەختم، ڕەواجی دەنکە جۆیێکی نەما
ڕاجیاناسناوی ئەدەبی! سافیی سپێدە و، ڕەنگی ئێوارانە خۆم