ڕوویی نیگارە مەستەکەم، دەکا لە بەرگی گوڵ سەبەق

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  237 بینین
ڕوویی نیگارە مەستەکەم، دەکا لە بەرگی گوڵ سەبەق
نیگاهی یارە چوستەکەم، لە دڵ ئەکاتە دەر ڕەمەق
خەوی خومارە جانی من، نایەتە ڕووی خەزانی من
ڕەونەقی دڵبەرانی من، شەوقی بەهارە سەد تەبەق
خەندەیی لەعلی من لەبە، لە هەر کەنارە مەتڵەبە
عیشوەیی قەددی عەرعەرە، کشاوە سا بە هەر نەسەق
گلێنەکەی عەزیزەکەم، حەبیبەکەی تەمیزەکەم
لەبەر خەجاڵەتی تکا، لە ڕوویی خونچە سەد عەرەق
مەکەن بە من جەفاو و فەن، مەدەن بە دڵ تەب و شکەن
چاوەنواڕی یار ئەکا گوڵی سەحەر، بە هەر وەرەق
جارێ بە ماچی سەحەریی، لە لەب تۆ بێرە یاوەری
حەڵاڵی جانی عاشقە، ئاوی حەیاتی تۆ بە حەق
لە ڕێی خوداوە یەک نەفەس، وەرە سەرینی بولهەوەس
لە پێی تووا نیسار ئەکا، ڕاجیناسناوی ئەدەبی دڵ و جان و حەدەق