خەوم نایە
لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
1 خولەک
5168 بینین
بەیان ئەنگووت و شەو ڕابورد و من هێشتا خەوم نایە
دەخوێنن بولبول و قومری، بەڵام قاسپەی کەوم نایە
خەیاڵ دەمباتە جێژوانی شەوانی لاوەتی، ئەمما
خرینگەی بازنە و خڕخاڵ و بەرمووری ئەوم نایە