مەخۆ ژەهری هەلاهیل میللەتی کوردی بە تەخمینت
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
224 بینین
مەخۆ ژەهری هەلاهیل میللەتی کوردی بە تەخمینت
چلۆنە زەلزەلەی وەختت، لەگەڵ تاڵاو و شیرینت؟
سوپاسی میللەتی خۆم هەر ئەکەم، ئەمما تەحەممول کە
کەیفخۆشی بەسە، ببڕە ڕەگی دڵداری پڕ کینت
لە خۆت هەرگیز فەرامۆشی مەکە، پێداکە، نازانی!
شکاوە شووشەیی دنیا، پساوە ڕشتەیی دینت
ئیتر زۆر واجیبە ئیمڕۆ، دروستیی کەی لە کاری خۆت
کە حەیفە سەوزەواتی تۆ، هەموو بکرێتە پەرژینت
بە ئەسباب و تفەنگ و تۆپ و تەییارە و تڕونبێلی
ڕەواجی خستە بازاڕت، ڕفاندی خەزنەیی ژینت
بەسە خوا بتگرێ، فکرێ لە ئەحواڵت بکە میللەت
چ حەیفێکە کە دوژمن بێ، بەبا دا خەرمەنی شینت!
ئەمن کوردم وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە داخیشی لە فەوتانم
ئەتۆش ڕەحمێ بفەرموو خۆت مەخە ناو داوی چین چینت