وا دڵی من بەندە بەم غەمزە و هیندوویی دۆست
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
191 بینین
وا دڵی من بەندە بەم غەمزە و هیندوویی دۆست
قامەتی من بەستەیی حەلقەیی گێسوویی دۆست
چارەیی موشتاقی دڵ، کوشتنی دەرگاهی یار
مەرهەمی عوششاقی رۆح، زەخمە بە بازوویی دۆست
مردنی زاری منە، هیجرەتی شیرین لەبان
ئاوی حەیاتی منە، لەنجەیی ئاهوویی دۆست
ژەنگی خەمی گرتووە، دڵ لە تەمەننایی خووی
لازمە سافی بکا، دوو لەبی خۆش خوویی دۆست
ڕەنگی بەهارم شکا، قوڕ بەسەرم، بێ مەفەر
کەس نییە خۆی ڕاگرێ، بۆ خەمی ئەبروویی دۆست
داخی دڵ و جانی من، مەرهەمی نایابە هیچ
غەیری لەبی ڕەحمەت و خاکی دەری کویی دۆست
ئاگری عیشقم بەجۆش هاتەوە بۆ ڕوویی گوڵ
نەوتی بەسەردا ڕژاند، هێشتە دوو جادوویی دۆست
هەر غەزەلێکم پڕی دەفتەری عوششاقییە
فائیدە نادا ئەگەر، جارێ نەچی سوویی دۆست
لاف لێ مەدە ڕاجیاناسناوی ئەدەبی، بەم غەزەلی سیحربار
مەنعە لە کێشانی ئەو، پایی تەرازوویی دۆست!