پەرستاری ڕەشپۆش

لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
 1 خولەک  3003 بینین
پزیشکم شەرمەزار بۆوە کە نەیتوانی بکا چارم
دەبێ هیوام بە مان چەند بێ کە ڕەشپۆشە پەرستارم
دەڵێی چۆنی؟ چلۆنت تێگەیێنم دەرد و ئازارم
بە ساغییش نەیتوانی هەستی من دەرببڕێ گوفتارم