کوانێ؟

لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
 1 خولەک  3147 بینین
کوانێ ئەو پەنجە کە توندی دەگوشی مەمکی توند؟
کوانێ ئەو پێیە کە بۆ ژوانێ دەچوو گونداوگوند؟
کوانێ ئەو چاوە کە هەر جوانی دەبینی و چی دی
کوانێ ئەو بیرە کە هەڵدەفڕی بەرەو بەرزی و دوند؟