خەونێک
لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
521 بینین
ئەو خەونە کورت بوو، ئێجگار کورت
هەر لە خەونی پەلکەگیایەکی بەهار و
هەر لە خەیاڵی دڵۆپێ شەونمی بەر خۆرەتاوی
گەرمەسێر و، لە پێکەنینی پەپوولە و
لە ماچی نێوان شیعرێک و خۆزگەم ئەچوو
ئۆهـ! گیانی من!
بەڵام ئێمە لەو خەونی پەلکەگیایەدا
دارستان بووین
لەو دڵۆپە شەونمەیشدا
دەریاچەکەی زرێبار بووین.
هەر لە خەونی پەلکەگیایەکی بەهار و
هەر لە خەیاڵی دڵۆپێ شەونمی بەر خۆرەتاوی
گەرمەسێر و، لە پێکەنینی پەپوولە و
لە ماچی نێوان شیعرێک و خۆزگەم ئەچوو
ئۆهـ! گیانی من!
بەڵام ئێمە لەو خەونی پەلکەگیایەدا
دارستان بووین
لەو دڵۆپە شەونمەیشدا
دەریاچەکەی زرێبار بووین.