دیالۆگ

لە کتێبی:
نسێ
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  485 بینین
ئەمڕۆ تووڕەیت، ئێجگار تووڕە!
ڕەشەبایەک هاتۆتە ناو دەروونمەوە.
ئەم بەیانییە هێوری، زۆر هێوری!
مانگەشەوێ هاتۆتە ناو چاوانمەوە.
ئەم بەیانییەیش غەمگینی، زۆر غەمگینی
ئەوە ئەمشەو کوردستانم لە خەودا دی و
تەنیاییم ئەلاواندەوە!