جوانی ڕەشپۆش

لە کتێبی:
ناڵەی جودایی
بەرهەمی:
هێمن (1921-1986)
 1 خولەک  3919 بینین
گوتی: ئەی بلبلە سەرمەستەکە بۆ خامۆشی؟
گوتم: ئەی نۆگوڵە خۆڕسکەکە کوا دڵخۆشی؟
گوتی: ئەی شاعیرە گەشبینەکە بۆ ڕەشبینی؟
گوتم: ئەی ناسکە تەڕپۆشەکە بۆ ڕەشپۆشی؟