گۆڕیچەی تاسە

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  581 بینین
ئێوە نازانن
ئەو کوڕە گەنجەی
ئەوین هەڵیگرت
چی بە سەر هات و
چارەنوس بەرەو کام وڵاتی برد؟
 
ئەژدیهای جادە
عومری هەڵلووشی
لەم تراویلکەوە بۆ ئەو تراویلکە
ئەوەندە ڕۆیی
گیانی وەڕەز بوو
لە ناو گۆڕیچەی تاسەی خۆیا مرد.