چەواشە

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  618 بینین
لە نێوانی ئاو و ئاگر
«وەک بۆ شایی مەودای دوو هاواری خنکاو»
ڕاوەستاوین!
ڕێ نەناس و وڕ و کاسین
لەگەڵ ئاو و تینوویەتی
لە نێوانی مەوج و بەندەر ڕاوەستاوین
لە دوو لاوە
تۆفان، سێڵاو، هێرش دێنن
بەڵام ئێمە ئاو ناناسین.