کات

لە کتێبی:
زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
بەرهەمی:
جەلال مەلەکشا (1952-2020)
 1 خولەک  1212 بینین
دیوار، دیوار...
دەورم دیوار و تێمانە
دنیا کڕ و کش و ماتە
هەنگاوی ژین ڕاوەستاوە
لە ئاقاری بێ بواری ئەم زیندانە
کات مشکێکە و تەمەن دەجوێ
شەو درەنگە
زیندانی چاو لە کاتژمێر
بێ دەنگ دەنوێ!