قەرارم لێ بڕا ئەی کوا وەفاکەت

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  297 بینین
قەرارم لێ بڕا ئەی کوا وەفاکەت
نەهاتی تێر بکەم سەیر و سەفاکەت
ئەگەر جارێ بپرسی لەو هەژارەت
بە دڵ دەکڕم جنێودان و جەفاکەت