بە بێ بەزمی حزووری تۆ حەرامم کردووە بادە

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  8203 بینین
بە بێ بەزمی حزووری تۆ حەرامم کردووە بادە
نە وەک بشکێ بە نەشئەی مەی خوماری دەردی بێ تۆیی
لە میحنەت خانەکەی مندا، بە بێ تۆ هەر براڕۆیە
کە جارێ ئێوە ناپرسن لە من بۆ چی براڕۆیی!