زەمانە بەعزە کەسانێ لە پڕ کە هەڵدەبڕێ

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  1701 بینین
زەمانە بەعزە کەسانێ لە پڕ کە هەڵدەبڕێ
ئەوەندەی هەڵدەبڕێتن هەتا لە کەل دەبڕێ
بە یەک دوو کلکە بەرەو ژووری بردەوە دنیا
بە تاقەنوکە شەقێکی فڕێ دەدا لە پڕێ