ئەگەر لەیلا ئەگەر فەرهادە تا حەشر هەر ببن مەمنوون
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
1555 بینین
ئەگەر لەیلا، ئەگەر فەرهادە، تا حەشر هەر ببن مەمنوون
لە یومنی عیشقە، فەیزی حوسنە، وا بەم ڕوتبە نائیل بوون
دەکەن ڕەشتاڵەیێکی دەشتەکی باسی لەگەڵ شیرین
دەبەن بەرد هەڵکەنێکی کێزری ناوی لەگەڵ مەجنوون