برینانی دەروونم چاوەکەم وەک چاومە وێران

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  2097 بینین
برینانی دەروونم، چاوەکەم، وەک چاومە وێران
لە وێرانی مەپرسە، هەم دەر و هەم ناومە وێران
بە دڵ ڕازی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە هەم لە بەر چاوم
بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و هەردوو چاومە وێران