ئەیا مارف بەگی عالەم لە بەردەستا هەموو مەزڵووم

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  1340 بینین
ئەیا مارف بەگی عالەم لە بەردەستا هەموو مەزڵووم
لە حەققی خۆی ئەتۆ ئەم خانەقایەت کرد ئەوا مەحرووم
بە کول دنیا بە کامت بێ هەتا هەی سادە، ڕۆژی حەشر
خودای ئەم عالەمە بالکلعەرەبی لە غوفرانت بکا مەحرووم