ئەم چەرخە بە کامی دونان ئەگەڕێ

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  219 بینین
ئەم چەرخە بە کامی دونان ئەگەڕێ
دونیا وەکوو ئاشە بۆ نان ئەگەڕێ
ئەو ڕۆژە کە ئاش بەتاڵی ئەبووی
قابیز لە دوای تۆیە لەبۆ جان ئەگەڕێ