گەر کەعبە تەوافی هەوەسی پەروازە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  451 بینین
گەر کەعبە تەوافی هەوەسی پەروازە
بنواڕە بە دڵ تۆ کە مەقامی نازە
بو زەوقی عیبادەت کە مەقامی شەوقه
ئاوێنەپەرەستی لە هەمووی مومتازە