گەر تۆ ئەتەوێ کە شاد و هەم خوڕڕەم بی

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  326 بینین
گەر تۆ ئەتەوێ کە شاد و هەم خوڕڕەم بی
هەر کوێ کە بچی عەزیز و هەم مەحرەم بی
پاکیزە و عالیم و ڕاست بژی
تا تاجی سەری بنێرەیی ئادەم بی