تا کەی بە هەوا و هەوەس مەجبووری

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  427 بینین
تا کەی بە هەوا و هەوەس مەجبووری
بۆ هێندە لە ناسینی حەقایق دووری
ئەم خاکە کە ئەیبینی هەموو وەک تۆ بوو
پێی پیا مەنێ هەرگیز بە هەوا و غرووری