ئەی غافیلی ئەسراری حەقیقەت تا کەی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
588 بینین
ئەی غافیلی ئەسراری حەقیقەت تا کەی
بێ چاوی لە ئەنواری تەریقەت تا کەی
هوشیارەوە بە، بزانە بۆچی خوڵقاوی
ئەم نەفسە کەوا بووەتە ڕەفیقت تاکەی؟