ساغیر دوو چاوی فەتتانی تۆ بوو

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  227 بینین
ساغەر دوو جامی چاوی فەتتانی تۆ بوو
مەی مەوجی نیگاهـ نەشئەی عینوانی تۆ بوو
دیوار و دەری مەیکەدە تا جام و سەبوو
مەعلووم بۆ هەموو سایەی موژگانی تۆ بوو