پیرێ کە لە بەزمی مەی ئومێدی جامە
لە کتێبی:
            دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
        بەرهەمی:
                خادیم (1895-1953)
        
             1 خولەک
             964 بینین
        
        
    پیرێ کە لە بەزمی مەی ئومێدی جامە
کەیفیەتی بۆ خوابی عەدەم پەیغامە
بۆ خانەیی بەرزەخ کە تەوافێکی ئەکا
ئەم مووی سپییەم کە جامەی ئیحرامە